یەکەم کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی لە کوردستان کشایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای بەیکەر هيوز ی نەوتی ئەمریکا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێکرد وەکو یەکەم کۆمپانیای نەوتی لە کوردستان کشایەوە..

یەکەم کۆمپانیای ئەمریکا لە کوردستان بە ناوی بەیکەر هیوز، کە کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی ئەمریکایە پابەندبوونی خۆی بەڕیاری ژمارە 59ی ساڵی 2012ی دادگای فیدڕاڵی عێراق بە لیژنەی باڵای نەوتی تایبەت بە کوردستان ڕاگەیاند و لە هەرێم کشایەوە.

بەیکەر هيوز یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت لە جیهاندا لە بواری دەرهێنانی نەوت و پیشەسازییەکانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان نەوتی یەدەگیش دابین دەکات.

بەیکەر هيوز لە زیاتر لە 120 وڵاتی جیهان کاردەکات، 60 هەزار کارمەندی هەیە، سەرمایەی کۆمپانیاکە 38 ملیار دۆلاری ئەمریکیە، لە ئێستاشدا خەریکی وەبەرهێنانی ئەو گازەیە کە لەکاتی دەرهێنانی نەوتدا بەکار دەهێنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا