زیاتر لە ملیۆنێك كەس داوای بەفەرمی ناساندنی ڕۆژئاوا دەکەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەئامانجی داننان بە ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان لەرێگەی هاشتاگەوە دەستی بەهەڵمەتێك  كردووە و تائێستا زیاتر لە ملیۆنێك كەس بەشداریان تێداكردووە.

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی میدیای کۆمەڵایەتیی کوردستان هاشتاگی بەفەرمیی ناساندنی ستاتۆی ڕۆژئاوای کوردستانی بە ناونیشانی (#Status4NorthAndEastSyria) لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (getdaytrends) هەتا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان کەمپەینەکە لە هەشت وڵات زۆرترین پشتیوانیی کراوە، وڵاتی تورکیاش بەپلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان کە زۆرترین بەشداریی تۆمارکراوە.

١- تورکیا؛ ١٧٦ هەزار توویت

٢- سویتزلەندا؛ ١٧٠ هەزار توویت

٣- ئوسترالیا؛ ١٦٨ هەزار توویت

٤- ئەڵمانیا؛ ١٦٤ هەزار توویت

٥- سوید؛ ١٦٨ هەزار توویت

٦- بەلجیکا؛ ١٦٥ هەزار توویت

٧- فەرەنسا؛ ١٥٦ هەزار توویت

هەرچەندە ماڵپەڕەکە عێراقی تۆمار نەکردووە، بەڵام لەسەر ئاستی عێراقیش تائێستا ١٧٦ هەزار کەس بەشدارییان لە هاشتاگەکەدا کردووە و بەشێكی زۆریش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویان كردووەتەوە، لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی هەشتەمینی بەدەستهێناوە لەکۆی ٢٠ زۆرترین بابەتەکانی ڕۆژی تۆڕی توویتەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ١٩ی تەمموزی ٢٠٢١ نۆ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا