پۆڵەتیک پرێس:
بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا.
ئەمڕۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گەیشتە شاری بەغدا.