لە بەغدا کەسێک دەستگیرکرا کە دەستدرێژی کردووەتەسەر کچێکی پێنج ساڵان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغدا کەسێکی دەستگیرکرد کە دەستدرێژی کردووەتەسەر کچێکی پێنج ساڵان.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر کچێکی تەمەن پێنج ساڵان و دانی بەوەشداناوە پێشتریش دەستدرێژی کردووەتەسەر منداڵێکی دیکە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبار منداڵەكەی بردووەتە ناوچەی حەی نەسر و دوای دەستدرێژیكردنەسەری بە توندی لێی داوە.

لەئێستادا دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە، تاوانبار رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا