هەشتەمین دیداری شانۆی كوردی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەشتەمین دیداری شانۆی كوردی “یۆتۆبۆری” بە هەوڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی نێودەوڵەتی یۆتۆبۆری لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

هەشتەمین دیداری شانۆی كوردی “یۆتۆبۆری” بە هەوڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی نێودەوڵەتی یۆتۆبۆری بە دروشمی “بەسە ژن كوشتن لە كوردستان” و بە نمایشی شانۆگەری “مەرگی ئاو” لە ئێوارەی رۆژانی 19 و 20 ئابی 2022 لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

ئەم شانۆگەریە بەرهەمی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری، لە نووسینی “یەڵدا حوسێن” و دەرهێنانی “بەكر ڕەشید”ە كە تیایدا چەند ئەكتەرێكی كورد ڕۆڵیی سەرەكی دەگێڕن.

راگەیاندنی گشتیی هەشتەمین دیداری شانۆی كوردی یۆتۆبۆری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا