بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دوورە لە هەموو ئازادییە كەسییەكانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دوورە لە هەموو ئازادییە كەسییەكانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید دوورە لە هەموو ئازادییە كەسییەكانەوە و هەوڵێكی نەزۆكە بۆ تێكدانی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێزی هەموو ئاین و ئاینزاكان دەگرێت و هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان رەتدەكاتەوە.

باسی لەوەشكرد، داواكارین حكومەتی سوید وەك كۆڵەكەیەكی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە كەسییەكان، رێوشوێنی پێویست و یاسایی بگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە دووبارەنەبوونەی رووداوی لەم شێوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا