مەلا بەختیار: کاک مەسعود وتی نیگەرانم لە کشانەوەی پێشمەرگەکانی پارتی لە مەخمور

پۆلەتیک پرێس_
لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەربارەی ئازادکردنی مەخمور مەلا بەختیار دەڵیت، “کاک مەسعود زۆر نیگەران بوو وتی، چی ماوە بۆ پێشمەرگەی نەکەم کە بەو شێوەیە پاشەکشە بکەن، دەشڵێت  “پارتی داوای نێوەی هێزەکەی دژە تێرۆری لێکردین”.

ئەمڕۆ 10ی ئابی 2020، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی، لە ساڵرۆژی رزگارکردنی مەخمور لە دەستی داعش، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو تێیدا چەند نهێنیەک لەبارەی پاراستنی هەولێر و رزگارکرنی مەخمور ئاشکراکرد.

مەلا بەختیار،  لە پەیامەکەدا دەڵێت “لە دوای کۆنترۆڵکردنی مەخمور لەلایەن داعشەوە لە کۆبوونەوەیەکدا، کاک مەسعود زۆر نیگەران بوو وتی، چی ماوە بۆ پێشمەرگەی نەکەم من چاوەروانی ئەوەم نەکردوە بەو شێوەیە پاشەکشە بکەن”.

مەلا بەختیار دەشڵێت، ” لەگەڵ گەشتنی هێزی دژە تیرۆری یەکێتی بۆ مەخمور و ئازادکردنەوەی شارەکە، ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای لێکردین نیوەی هێزەکەی دژە تیرۆریان بدەینێ بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی هەڕەشەی چەکدارانی داعشی لەسەر هەبووە”.

دەقی پەیامە ڤیدیۆییەکەی مەلا بەختیار

بۆ مێژوو … لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا

Posted by Mala Bakhtiar on Monday, August 10, 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا