وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سوتاندنی قورئانی پیرۆز پێچەوانەی ئازادی رادەربڕینە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەی بێ رێزی كردن بە قورئانی پیرۆز لە یەكێك لە شارەكانی سوید ووتی: كۆماری ئیسلامی ئێران سوتاندنی قورئان لە شاری لینكوپینگی سوید لە لایەن كەسێكی نەژادپەرەست و توندڕەوی دانیماركی كە بە بیانووی ئازادی رادەربڕین لە ژێر چاودێری پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەو كارەی ئەنجام دا بە توندی ئیدانە دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووبارەكردنەوەی بە ئەنقەستی ئەم كارەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان دا بە هۆكاری برینداركردنی هەست و سۆزی موسوڵمانان لە سوید و تەواوی جیهان زانی و رایگەیاند: ئەم كردەوەیە سەلمێنەری بڵاوكردنەوەی رق و كینە و پێچەوانەی ئازادی رادەربڕینە و دەبێت لە لایەن هەموو باوەڕداران بە پێكەوەژیان و گفتوگۆی ئایینەكان ئیدانە بكرێت.

خەتیبزادە جەختی كردەوە كە دەبێت سوید لە ئاست ئەم كردەوەیە وەڵامی هەبێت و داواكارین كاردانەوەی توند و روونی هەبێت بۆ لێپیچینەوە لەم كردەوەیە و رێگری كردن لە دووبارەبوونەوەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا