ئیسرائیل له‌ترسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانی خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیبلۆماتییه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل درێژده‌كرێت.

هاوكات ئیسرائیل ئاماده‌كاریی زیاتری ئه‌منیبۆ پاراستنی ڕه‌وه‌ندی جوله‌كه‌ له‌وڵاتانی جیهان گرتووه‌ته‌به‌ر.

موحسن فه‌خریزاده‌ كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ره‌كی بوو له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، هاوكات پێنجه‌م زانای ئه‌تۆمییه‌ له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ تا ئێستا له‌ئێران كوژرابێت.

عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كوژرانی فه‌خریزاده‌ نیشاندا و داوایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیداربوون به‌و ڕووداوه‌وه‌ سزا بدرێن.

موحسن فه‌خریزاده‌ هه‌ڵگری سێ پاسپۆرت بووه‌ و گه‌شتی چه‌ندین وڵاتی كردووه‌، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نوێترین زانیاریی په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی و پیتاندنی یۆرانیۆم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا