رووسیا: ئەگەر سوید و فینلەندا ببنە ئەندامی ناتۆ دەبنە مەیدانی جەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، فینلەندا و سوید دەبنە مەیدانی جەنگ ئەگەربێت و ببنە ئەندامی ناتۆ.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، ماوەیەكە هەردوو وڵاتی سوید و فینلەندا تاوتوێی بە ئەندامبوون دەكەن لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی _ناتۆ، ئەگەر بێت و ئەو دوو وڵاتەش ببنە ئەندام لەو هاوپەیمانییە، ئەوا دەبنە مەیدانی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا و پەیوەندییەكانیان بە تەواوی بەرەو ئاڵۆزی دەچێت.

وتیشی، لەو بڕوایەدا نییە كە خەڵكی سوید و فینلەندا حەز بە تێكچوونی پەیوەندییەكان و ڕەوشی وڵاتەكانیان بكەن.

پێشتر سانا مارین سەرۆك وەزیرانی فینلەندا ڕایگەیاندبوو، هیوادارن ناتۆ بە زووترین كات بە ئەندامبوونیان پەسەند بكات، جا بە تەنها بن یاخود لەگەڵ سوید.

رۆژی چوارشەممە 4-5-2022، ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی سويد رایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی بە سويد و فینلەندا داوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بە ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانێتیی باکووری ئەتڵەسی NATO پارێزگاری لە ئاسایشی هەردووکیان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا