فنلەندا و سوید بەشداری لوتكەی ناتۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پیدرۆ سانشیز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی لە داڤۆسەوە رایگەیاند فنلنداو سوید لە كۆبوونەوەی سەرۆك و حكومەتی وڵاتانی ناتۆ بەشدار دەبن كەوا بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لەشاری مەدرید بەڕێوەپچێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە ئاخۆ فنلنداو سوید ئامادەی لوتكەی مەدرید دەبن، سەرۆك وەزیران ئیسپانیا رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە بەڵێ ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.

راشیگەیاند: ئیرادەیەكی سیاسی لە ناو هاوپەیمانی ناتۆدا هەیە ئەو دوو وڵاتە بێنە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە و پێشوازیشییان لێدەكرێت.

سانشیز هەروەها بڕوای وایە كە ئەم هەنگاوە نەك تەنها بۆ هاوپەیمانی گرنگ دەبێت تەنانەت بۆ سەقامگیری یەكێتی ئەوروپاش گرنگە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا دووپاتیشی كردەوە كەوڵاتەكەی پلانی هەیە پرۆسەی پەرلەمانی سەبارەت بە رازیبوون لەسەر بەئەندامبوونی سوید و فنلندا لە هاوپەیمانی ناتۆ خێراتر بكات.

وا بڕیارە لوتكەی داهاتووی ناتۆ لە ماوەی نێوان 28 بۆ 30 حوزەیرانی ئەمساڵ لە شاری مەدرید ببەسترێت و بەشداربوانیش بەنیازن تێگەیشتنێكی ستراتیژی نوێ بۆ هاوپەیمانێتییەكە دابڕێژنەوە و گفتوگۆش بكەن لەبارەی بەهێزكردنی هاوپەیمانێتییەكە و كاریگەرییەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا لەسەر سێكتەری ئاسایش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا