وەزارەتی بەرگری قوربانیانی شەڕی عێراق-ئێران وەک شەهید هەژمار ناکات

پۆڵەتیک پرێس

بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی دۆزینەوەی پاشماوەی بەشێک لەو هاوڵاتیانەی لە ماوەی شەڕی عێراق-ئێراندا کوژران توڕەیی چالاکوانە عێراقییەکانی لێکەوتەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە، وەزارەت توانیویەتی ١٤٧ لاشە بدۆزێتەوە کە لە ماوەی شەڕی عێراق-ئێراندا کوژراون و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی دادوەری پشکنینی “DNA”یان بۆ کراوە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە شوناسیان.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەت ناوی ئەو عێراقییانە و شوێنەکانیان و چۆنێتی ناسینەوەیانی تۆمارکردووە بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە ئایا سەرجەم لاشەکان سەر بە سوپای عێراق بوون یان بەشێکیان کەسانی مەدەنی بوون

لەوبارەیەوە چالاکوان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەیان لە بەکارهێنانی وشەی کوژراو گرت کە لەجیاتی شەهید لە بەیاننامەکەدا بەکارهێنراوە بۆ شەڕێکی هەشت ساڵی کە نزیکەی نیو ملیۆن کەس تێیدا کوژرا.

لەوبارەیەوە، محەمەد رەحیم سەرۆکی دامەزراوەی نەهرەین بۆ پاڵپشتی لە شەفافیەت و دەستپاکی باس لەوە دەکات، بەکارنەهێنانی وشەی شەهید لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بۆ ئەو سەربازانەی لە شەڕێکی هەشت ساڵیدا گیانیان لەدەستداوە هەستی هاوڵاتیان بریندار دەکات.

جێی ئاماژەپێدانە، ئەم بەیاننامەیەی وەزارەتی بەرگری دوای هەفتەیەک لە سەردانەکەی جومعە عیناد جەبوری وەزیری بەرگری عێراق دێت بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدان لە تارانی پایتەختی ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا