لە دوو ناوچەی جیاواز پێنج كەس لە ئاودا خنكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری كەركوك و كۆیە پێنج كەس لە ئاودا خنكان، كە سێ‌ كەسیان ئەندامی یەك خێزانن.

ئێوارەی رۆژی یەك شەممە سێ كچی تەمەن هەشت ساڵ، نۆ ساڵ و 12 ساڵ لە سنوری كەركوك كەوتنە ئاوی روبارەوە و دوانیان خنكان، لە سنوری كۆیەش سێ‌ كەس خنكان كە ئەندامی یەك خێزانن.

ئێوارەی رۆژی بەك شەممە 9_7_2023 لە گوندی تەلزەهەبی ناحیەی عەباسی قەزای حەویجەی كەركوك سێ‌ منداڵ كەوتنە رووبارەوە و دوانیان خنكان و تەنها یەكێك لە كچە منداڵەكان رزگاركراوە.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە رایگەیاند، لە سنوری سێگردكانی قەزای كۆیە سێ هاووڵاتی لە ئاودا خنكاون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا