قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزای ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تیشكی خۆر عه‌مبار بكات شوێنه‌كه‌ رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،”  گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وه‌زری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه‌ بدرێت.

ڕوونیکردەوە، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌‌كان، نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكارێك‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ 25 پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ‌و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.

جەختیکردەوە، پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه‌ شیده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش تووشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا