بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سازشی لەسەر خاكی كوردستان نەكردووە و نایكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 19 ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرگیز سازشی لەسەر خاكی كوردستان نەكردووە و نایكات. باوەڕی نەگۆڕ و پتەوی ئێمە سەبارەت بە كوردستانیبوونی كەركووك روونە، بەڵام تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و كەلتوورە جیاوازەكانی شارەكەمان لەیادنەكردووە و پارێزگاریمان لێكردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: ئەمڕۆ 19 ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ سەلماندنی كوردستانیبوونی كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە ڕێگەی بەڵگەی مێژوویی و یاساییەوە تێدەپەڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خەبات و هەوڵدانی بێوچان و لەمێژینەی سەرۆك مام جەلال لەپێناو كەركووك و پاراستنی شوناسی شارەكە، نیشاندەری ئەو راستییە حاشاهەڵنەگرەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرگیز سازشی لەسەر خاكی كوردستان نەكردووە و نایكات. باوەڕی نەگۆڕ و پتەوی ئێمە سەبارەت بە كوردستانیبوونی كەركووك روونە، بەڵام تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و كەلتوورە جیاوازەكانی شارەكەمان لەیادنەكردووە و پارێزگاریمان لێكردووە.

سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئێمە بە شوێنپێی سەرۆك مام جەلال و سوودوەرگرتن لە میراتە دەوڵەمەندەكەیدا دەڕۆین، هەربۆیە لەماوەی رابردوودا لە ماڵەكەی خۆی لە بەغدا كە كۆكەرەوەی هەموو دەنگە جیاوازەكان بوو، كاراكردنەوەی مادەی 140 مان لە كارنامەی حكومەتی نوێدا جێگیركرد و هەموو هەوڵێكیشمان لەپێناو جێبەجێكردنیدا دەبێت.

وتیشی: سڵاوی قارەمانێتی و خۆڕاگری بۆ كەركووكییە سەربەرزەكان دەنێرین و پێیاندەڵێین شارەكەتان قودسی كوردستان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا