سیاسەتمەدارێكی موسڵمان دەبێتە سەرۆكوەزیرانی نوێی سكۆتلەندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی نیشتمانیی سكۆتلەندی، كە پارتی دەسەڵاتداری وڵاتە، سەرۆكی نوێی پارتەكەی هەڵبژارد و حەمزە یوسف كە سیاسەتمەدارێكی بە رەگەز پاكستانییە و موسڵمانیشە، بە سەرۆكی نوێی پارتەكە هەڵبژێردرا و بەمەش بووە یەكەم موسڵمان، كە ببێتە سەرۆكوەزیران یان وەزیری یەكەمی سكۆتلەندا.

رۆژی دووشەممە 27_3_2023، پارتی نیشتمانیی سكۆتلەندی (SNP)، هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ئەنجامدا، سەرۆكی نوێی پارتەكە شوێنی نیكۆلا ستێرجنی گرتەوە، كە مانگی رابردوو دەستی لە پۆستی سەرۆكوەزیران و پارتە سكۆتلەندییەكە كشاندەوە.

حەمزە یوسف كە لە كابینەكەی حكومەتدا وەزیری تەندروستی بوو، دایك و باوكی بەڕەگەز پاكستانین و بەو بڕیارەش دەبێتە یەكەم سەرۆكوەزیرانی موسڵمان لە سكۆتلەندا.

بڕیاریشە، سبەی سێشەممە 28_3_2023، پەرلەمانی سكۆتلەندا، متمانە بە یوسف حەمزە بدات و بە فەرمی ببێتە سەرۆكوەزیرانی سكۆتلەندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا