پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك وەزیرانی عێراق دواین كۆبونەوەی خۆی لەگەڵ هێزە سیاسیەكان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن ئەنجامدا و جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كردەوە.
بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام لەئێستادا بەشێك لەحزب و لایەنە سیاسیەكان كشانەوەی خۆیان لەو هەڵبژاردنە راگەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2021، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “مستەفا كازمی دوایین كۆبونەوەی لەگەڵ هێزە سیاسییەکان دا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوە كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و نوێنەری كیمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان تیایدا بەشداربوون “.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆمسیۆن توانای خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە لەو وادەیەی دیاریكراوە نیشانداوە و جەختیكردووەتەوە هێزە سیاسییە نەتەوەییەکان ڕێککەوتوون کە هەڵبژاردنەکان بەو شێوەیەی کە بڕیاری لێدراوە ئەنجام بدرێت”.
لەو كۆبونەوەیەدا مستەفا كازمی، دوای لە ئەو كوتلە سیاسیانە كردووە كە بایكۆتی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن كردووە پێداچونەوە بە بڕیارەكەیاندا بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش برشیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی داوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو كوتلە سیاسیانە.