کازمی: دیپلۆماسیەت تەنها ڕێگەی گەیشتنە بە دەستکەوتەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی ڕۆژی دیپلۆماسیەتی عێراقەوە پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند.

مستەفا کازمی لە تویتێکدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامەلی بڵاو کردەوەو تیایدا وتی “پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی دیپلۆماتکارانی عێراق دەکەم لە ڕۆژی دیپلۆماسیەتدا لە عێراق، هەروەها شانازی دەکەم بە سەرکەوتنی عێراق لە کردنەوەی دەرگای ڕێکەوتن و هەماهەنگی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کە وڵاتەکامانی کردۆتە ئامانج بۆ هاوبەشیکردن و هەماهەنگیکردن”.

ئاماژەی بەوەشدا، “دیپلۆماسیەتی کاریگەر و ڕاستەقینە تەنها ڕێگەی گەیشتنە بە دەستکەوتەکان و بنیاتنانی پردی پەیوەندیەکان”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک