وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داوای ڕاگرتنی هاوكاریكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ده‌وام ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەرێگەی فۆڕمێكەوە داوای زیادكردنی دەوام و نەهێشتنی دەوامی ناوبه‌ناو (تەناوب)ی فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری دەكات.

سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری لەسلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، وەزارەتی دارایی فۆڕمێكیان ناردووە و تیایدا داوای ئاسایكردنەوەی دەوامی رۆژانەی فەرمانبەران نەهێشتی یارمەتی فەرمانبەران دەكەن.

سەرچاوەكە كە پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە وتیشی:”فەرمانبەران ئازادن لەپڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە كە پابەند دەبن بەدەوامكردن یان پابەند نابن و لەناو فەرمانگەكانی خۆیان هیچ فشارێكیان لەسەرنابێت، بەڵام دواتر وەزارەتی دارایی خۆی لێكۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ ئەنجامی فۆڕمەكان دەكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا هیچ رێنماییەكیان لەسەر ئەو فۆرَمەی وەزارەتی دارایی بەدەست نەگەشتوە كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری كراوەو داوا دەكرێت دەوامی فەرمانبەران ئاسایی بکرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌ نوسراوێکدا داوا دەكات دەوامی ناوبه‌ناو(تەناوب)ی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری لاببرێت و دەوامی ئاسایی دەستپێبكاتەوە، فەرمانبەرانیش تا كاتژمێر (٢) ی پاشنیوەڕۆ بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەكانیاندا بمێننەوە.

بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی لەڕێگەی دوو فۆرمی جیاوازەوە ئەو فەرمانبەرانەی كە پابەندی دەوام دەبن دڵسۆزن، لە فەرمانبەرانی پابەند نەبوو جیا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا