پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند، هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كێشه‌ى بۆ مووچه‌ى هه‌رێم دروست نابێت، چونكه دادگاى باڵا پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى جیاكردنه‌وه له ململانێكانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و فیدراڵ.
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: من پێشتریش ئه‌وه‌م وتووه كه له ساڵى 2024 دا كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌رده‌بێت، ئێمه ئه‌و ئومێده‌مان هه‌بوو چونكه پێشتر وه‌كو شاندى یه‌كگرتوو سه‌ردانى دادگاى باڵامان كردبوو، له‌وكاته‌دا هیچمان نه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌وكات حاكم جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكى دادگاى باڵا به شاندى یه‌كگرتووى وت هه‌ر حكومه‌تێك مووچه نه‌دات شه‌رعیه‌تى نییه، وه مووچه پابه‌ندییه‌كى یاساییه به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران.
موسه‌ننا ئه‌مین وتى: ئێمه دڵنیابووین كێشه‌ى مووچه له 2024 دا چاره‌سه‌رده‌بێت، ئێستاش هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ناكه‌م كێشه بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروست ببێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند كراوه داهاته‌كان راده‌ست بكات ئه‌گه‌ر نه‌یكرد كێشه له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند دروست ده‌بێت، به‌ڵام دادگاى باڵا حكومه‌تى عێراقى پابه‌ندكردووه به پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، وه هه‌رێمیشى پابه‌ند كردووه به راده‌ستكردنى داهاته‌كان، به‌ڵام دادگاى باڵا پرسى مووچه‌ى جیاكردووه‌ته‌وه له راده‌ستكردن یان نه‌كردنى داهاته‌كان و مووچه‌ى جیاكردووه‌ته‌وه له ململانێى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و فیدراڵ.