نرخی نەوت دابەزینێكی گەورە تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 26 سەنت بەرێژەی 0.57% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانەسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش 34 سەنت بەرێژەی 0.70% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 48.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، بەدرێژایی هەفتەی رابردوو چەند بەرزبوونەویەكی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی دەنگۆكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی جیهانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا