لە ئێران كەسێك 10 كەسی بە چەقۆ كوشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، لە پارێزگای كرمان لە ئەنجامی شەڕێكدا لەسەر كێشەی زەوی و زار، كەسێك 10 كەسی بە چەقۆ كوشتووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویكردەوە، شەڕەكە لە ناوچەیەكی نزیك پارێزگای كرمانی باشوری ئەو وڵاتە ڕوویداوە، لەئەنجامدا چوار ئێرانی و شەش ئەفغانی كوژراون و كەسێكیش برینداربووە، لەسەر ڕووداوەكەش تۆمەتبارێك كە گوایە كێشەی دەروونی هەیە دەستگیركراوە.

ئاشكراش بووە تۆمەتبارەكە ئەفغانییە و یەكێكە لە ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانەكەشی بەچەقۆ ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا