كەركوك..لەهێرشێكی داعشدا دوو پۆلیسی عێراقی كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشێكی خۆكوژی داعش لە باشووری شاری کەرکوک، دوو پۆلیسی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی پارێزگای كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی حوزەیرانی 2021، چەکدارانی داعش لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێرشیان کردووتەوە سەر خاڵێکی پشكنین و لەئەنجامدا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی  و كوژران و دووانی دیکەش برینداربوون”.

هاوكات دوای هێرشەكەش مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیوای 20ی عێراق و کۆمەڵێک لە ئەفسەرانی هەواڵگری راسپاردووە لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە بکەن.

ئەمەلەكاتێكدایە، تائێستا مەترسیەكانی داعش بەردەوامیان هەیە و لەرابردوشدا بۆ ریگریكردن لەو هێرشانە وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق رایانگەیاند، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردولا دروستبووەو لەو ناوچانەی داعش جموجوڵی هەیە چەند بنكەیەكی هاوبەش دروستدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا