پۆلیسی كەركوك باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك دەستگیركردنی باندێكی ماددەی هۆشبەری لەسنوری پارێزگاكە بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان و ماددە دەروونییەکان راگەیاند.

عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو باندەی لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراون بەكارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.

وتیشی، ئەو باندەی دەستگیركراون ژمارەیان 12 كەسەو ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ و حەب و دەرزی و پێداویستییەكانیان بەكارهێناوەو بازرگانیان پێوەكردووە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانە دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوەو پێی ماددەكانی ( 28 – 32 ) ماددە ماددە هۆشبەرەکان رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا