سەرۆك كۆمار: كاری لە پێشینەمان ئاوەدانكردنەوەی شنگال دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ شاندێك كە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی پێكهاتەكان و كۆمەڵی شنگال كۆبووەوە و جەختیان لە پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆهاووڵاتیان و قەرەبووكردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە كردەوە.

سەرۆك كۆمار لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەیدا بە گرنگی چەسپاندنی بەهاكانی برایەتی و هاریكاری لە نێوان تەواوی دانیشتوانی شنگال، هەروەها پێویستی هەوڵی هاوبەشی نیشتمانی بۆ چەسپاندنی ئۆقرەیی و ئاشتی مەدەنی و كۆمەڵایەتی، هەروەها ستایشی ئەو قوربانییە گەورەیانەی كرد كە شارەكە داویەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی باندە تیرۆریستیەكان.

لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیان و قەرەبووكردنەوەی ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە ، هەروەها پێشكەشكردنی پشتیوانیی پێویست لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەدا.

لە بەرامبەردا ئەندامانی شاندەكە وردەكارییان خستەروو لەبارەی دۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووریی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بە تایبەت دوای ئەو تاوانانەی كە داعش بەرامبەر پێكهاتەكانی شارەكە كردویانە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ئەندامانی شاندەكە داوایانكرد دەزگا و دامەزراوە حكومییەكان لە شارەكەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن و بودجەیەك تەرخانبكرێت بۆ پەلەكردن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و كارئاسانیكردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا