بەغدا دوو بڕە پارەی جیاواز بۆ ھەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت و سێ ملیار دیناریش تەرخانکراوە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی کە مانگانە  بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و سێ مليار ديناریش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تشرینی دووەم جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “گرفتی میکانیزمی کۆکردنەوەی داهاتمان هەیە و هێشتا بەغداش 200 ملیار دینارەکەی نەناردووەتە هەرێم، بۆیە پڕۆسەی دابەشکردنی  موچە دواکەوتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا