سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەردانی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە دەکات

‎پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی سەردانی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانەی كرد و لە نزیكەوە چاوی كەوت بە لێپرسراو و چاودێر و كارمەندانی پەناگەكە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، “لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەو سەردانەدا لە تەواوی كاروباری بەڕێوەچوونی پەناگەكەی پرسی و سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی كرێكار و كارمەندانی پەناگەكە كرد لەپای كۆشش و ماندووبوونی بەردەوامیان”.

هاوکات، سەرۆكی شارەوانی داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هاوكاری بەڕێوەبردنی پەناگەكە بن لەبەرئەوەی بەڕێوەبردنی پەناگەكە بە شێوەیەكی دروست كۆمەڵێك ئەرك و بەرپرسیارێتی لەخۆگرتووە، وا دەخوازێت شێوە كاری هەرەوەزیی ئەنجام بدرێت و هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان دا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا