پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 63 هه‌زار و 219 كورسی خوێندمان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ته‌رخانكردوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌مساڵ 100%ی ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی كه له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه داوایان پێشكه‌ش كردبوو هه‌مویان جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه”.
وتیشی، کۆی گشتی وەرگیراوان 27 هەزارو 360 کەس لە دەرچوی ئەمساڵ وەرگیراون، كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار كورسی زیاتره له ساڵی رابردوو.
ئەوەشی ئاشکراکرد، لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەکە لە ئێستادا 22 هەزار کورسی بە بەتاڵی ماوەتەوە بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له ناچاریدا نه‌ڕوات له خوێندنی ئه‌هلی و له پارالێڵ بخوێنێت.