پۆڵەتیک پرێس_
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە دوو تاوەکو سێ مانگی داهاتوودا ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بۆ 3500 سەرباز کەمدەکاتەوە کە ئێستا ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار و 200 سەربازە.
بە کەمکردنەوەی ئەو ژمارەیە، ئەمریکا نزیکەی یەک لەسەر سێی سەربازەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە. ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە “جەنگە بێکۆتاکان”.
بە کشاندنەوەی ئەو ژمارە سەربازە لە عێراق، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق وەکو سەرەتاکانی ساڵی 2015ـی لێدێت.
بە گوتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی کە وۆڵ ستریت جێرناڵ ناوەکانیانی ئاشکرا نەکردووە، ئەمریکا و عێراق لەکاتی سەردانی کازمی بۆ واشنتن لە هەفتەی رابردوو ئەو بڕیارەیان داوە. بەڵام گوتەبێژی پێنتاگۆن رەتیکردووەتەوە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هەڕەشەی داعش بەردەوامە
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا شانە نووستووەکانی داعش لە عێراق چالاکن و ناو بە ناو لە ناوچە جێناکۆکەکان هێرش دەکەنە سەر خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنییەکان. لە 20ـی ئەم مانگەش مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هەڕەشەی داعش بەردەوامە و “شانە نووستووەکان هێشتا چالاکی دەکەن”.