ئەو کەسانەی دوێنێ شەو لە یانەیەکی شەوانە پلەدارێکی پێشمەرگەیان کوشت دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی یانە شەوانەییەکەی سلێمانی دوو کەس دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرکەوت ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو کەس لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکراون و دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێک و ئەو چەکەی تەقەیان پێکردووە گیراوە”.

وتیشی، “تۆمەتبارەکان لەلایەن دادوەرەوە وتەکانیان وەرگیراوە و بە گوێرەی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراق و بڕیاری دادوەر فەرمانی بەندکردنییان بۆ دەرکراوە و لە ئێستادا بەند کراون”.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو، شەڕەتەقە لەیانەیەکی شەوانە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا