خواست لەسەر بەكارهێنانی كۆمپیوتەر تا ساڵی ٢٠٢٢ دانابەزێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی وتەی بەرپرسانی جێبەجێكاری دروستكردنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، خواست لەسەر كۆمپیوتەر لەساڵی ٢٠٢٠ دا هاوشێوەی خواست بووە لەسەر مۆبایلی زیرەكی ئایفۆن لەساڵی ٢٠٠٧.

هۆكاری دانەبەزینی خواست لەسەر كۆمپیوتەر لەساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، كە زۆرێك لەخەڵكی لەرێگەی ئۆن لاینەوە كارەكانیان بەرێكردووەو تەنانەت بازاڕیشیان هەر لەو رێگەیەوە كردووە.

هەر بەوتەی بەرپرسان ئێستا بەرهەمهێنانی ئامێری كۆمپیوتەر لەئاست داواكاری خواستی خەڵكی بەگشتی لەجیهان نییە.

گریگ پریندەرگاست، بەرپرسی بەرهەمهێنانی ئامێرەكانی acer لەئەمریكای باكوورو باشور دەڵێت: هەموو زنجیرەكانی دابینكردنی ئەم ئامێرانە تووشی دڵە ڕاوكێ بوون، لەبەر ئەوەی ئەمساڵ وەك ساڵانی تر نەبووەو خواستێكی زۆر هەبووە.

بەپێی پێشبینیەكانیش، لە كۆتایی ساڵی 2021 دا ٣٠٠ ملیۆن بار زیاد دەكات بەڕێژەی لە ٪‏١٥ لەچاو ساڵی 2020.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی كەنالیس ژمارەی كۆمپیوتەرو تابلێتەكانی بەكارهێنان، تا كۆتایی ساڵی 2021 دەگاتە یەك ملیارو حەوسەد و حەفتا ملیۆن، بەڵام لەساڵی 2019دا تەنیا ملیارێك و شەش سەد و چل ملیۆن بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا