مەڵبەندی هەولێری یەكێتی بەتوندی وەڵامی بارزان قەساب دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەڵبەندی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە توندی وەڵامی بارزان قەساب بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێردەداتەوە و رایدەگەیەنێت: یەكێتی بە ڕووخسەتی كەس لە هەولێر نیەو میوان نیە تا پێویستی بەوە بێت بەڕێوەبەری ئاسایش و هیچ كەسێك ئازادی كاكردن و هاتوچۆی خەڵكی یەكێتی لەهەولێر بە دەستكەوت و پاداشت بزانن و پێمان بفرۆشنەوە ، بەڵكو یەكێتی خاوەن و ناسنامەی هەولێرە.

هۆبەی یاسایی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: لە وەڵامی لێدوانێكی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر كە بەحیساب ناوبراو وەڵامی قسەكانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستانی داوتەوە سەبارەت بەكەیسی شەهید ( زیرەك علی ) لەناو بنكەیەكی ئاسایشی هەولێر ، ناوبراو لە وەڵامەكانی چەندان بابەتی تێكەڵ كردوەو جگە لەوەش تۆمەتی نایاسایی و ناماقوڵی بۆ یەكێتی داتاشیوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە ئێمە نەمانویست بچینە ناو وەڵام و وەڵامكاری و مەبەستمانە ئەو دۆسیەیە بەرێكاری یاسایی و دەرەنجامی ئەو لێژنانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكرێتەوە، لای خۆشمانەوە جگە لە هەنگاو و قسەی یاسایی هیچ شتێكی ترمان نەوتوەو كەسیشمان تۆمەتبار نەكردوەو داوای سەروەری یاسامان كردوە بەڵام قسەكانی ناوبراو ناچاری كردین ئەو چەند قسەو ڕاستیە بۆ ئەوو ڕای گشتی بخەینە ڕوو.

یەكەم : ناوبراو دەڵێ (لێپرسراوی مەڵبەند دەیەوێ كەیسەكە بەلاڕێدا ببات و هیچ پەیوەندیەكی خزمایەتی و نزیكی لەگەڵ ئەو كەسە نیە كە گیانی لەدەست داوە) . ئێمە پێمان خۆشە لێرە دووبارەی بكەینەوە بۆ ئەو بەڕێزە ‌و ڕای گشتی كە شەهید ( زیرەك علی ) كوڕی شەهیدێكی ئێمەیەو بەخێزان و كەس وكاریانەوە هەقیان بەسەر یەكێتی هەیە پارێزگاریان لێ بكات كە خوێنیان بۆ كوردستان و یەكێتی ڕشتوە و قوربانیان داوە بۆ ئەوەی ئێمەو بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و هەموو خەڵك لەسایەی خوێنی ئەوان ئەمڕۆ ئازادبین ، ئەو ئەركەش كە پارێزگاری كردنە لەو كەیسە بەدەرجە یەك دەكەوێتە سەركەس و كاری و خانەوادەی ، دواتریش ئەستۆی ئێمە كە ببینە پارێزەری مافی كادیرێكی خۆمان و كوڕە شەهیدێكی حیزبەكەمان كە ئەوەش بچوكترین ئەركە لەسەرمان ئەگەر جێ بەجێ ی بكەین و سڵ ناكەینەوە ، وە بەهیچ شێوەیەكیش جگە لەباس كردنی سەروەری یاساو چاوەڕێ كردنی دەرەنجامی كاری لێژنەكان‌ باسی هیچ هەوڵ و بابەتێك نەكراوە مەبەست لێ ی بەلاڕیدا بردنی كەیسەكە بێت.

دووەم : ناوبراو دەڵی (ئەو كوڕە لەماوەی ڕابردوو چۆتە سەر خەڵك وكێشەی دروست كردوە)‌ ، باشە كەواتە دەبێ بپرسین ناوبراو لەسەر بنەمای سكاڵای كێ ئەو كوڕەیان دەستگیر كردوە ئایا چەند كەس لەوانەی ئەو چۆتە سەریان چونەتە ئاسایش سكاڵا تۆمار بكەن وە ئەگەر كەسێك بچێتە ئاسایش و بڵی كێشەم هەیە ئەی ئاسایش ناڵێ ئەو سكاڵایە پەیوەست نیە بە ئێمەو كاری پۆلیس و دادگای لێكۆڵینەوەیە !‌ بە چ یاساو مافێك و لەسەر بنەمای سكاڵای كێ و فەرمانی كام دادوەر ئەو هێزەی ئاسایش هەڵدەكوتنە سەر كەسێك لەكاتی كاركردن كە ئەو جۆرە هەڵكوتانەو چونە سەر خەڵكە تەنها لەكاتی بونی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و كەیسەكانی تیرۆر و ڕووبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ئاسایشی نەتەوەیی كاری ئاسایشە نەوەك ئەو جۆرە كەیسەی كە جەنابی بەڕیوەبەری ئاسایشی هەولێر باسی دەكات كە عوزرەكەی گەورەترە و قسەكانی دەرخەی بونی بێ ئاگا بونە لە یاساو تەنانەت كاری دەزگاكەی خۆیشی.

سێیەم : ناوبراو باس لەوە دەكات (كادیران و خەڵكی یەكێتی لەهەولێر ئازادن) وەك ئەوەی ئەو ئازادی یە خێرو پاداشت بێ بەڕێزیان بە كادیرو خەڵكی یەكێتی دا بێت و ئەمڕۆ بیەوێ منەتمان بەسەردا بكات ، ئێمە لێرە ئەوە بۆ بەڕێزی و هەموولایەك دووپات دەكەینەوە كە یەكێتی و هەولێر دوانەیەكی لێك دانەبڕاون و یەكێتیش پێویستی بە خێر و ڕێگەدان نیە لەهەولێر ، چونكە هەم خۆمان بەخاوەنی هەولێر دەزانین و هەمیش مێژوو شاهیدە لە ڕۆژانی ڕاپەڕین تا ئەمڕۆ و شەڕی داعش كێ قوربانی بۆ ئەو شارە داوه ‌و سەرقافڵەی ڕاپەڕین بوە ، بۆیە بەڵێ ئێمە لەهەولێرین و ئازاو ئازادین ، ئەوە ئێمەو كادیرانی ئێمەش نین كێشەو تاوانیان لەوشارە ئەنجام دابێت و خەڵكیان بێزار كردبێت ، نامانەوێ كەیسەكان هەڵدەینەوە بەڵام ویژدانی خەڵك و مێژوو هەمووی تۆمار كردوە چۆن لەسەر فول لایت و شكانەوەی ئۆتۆمبیل و گۆرانی گوتن و گردبونەوەی مامۆستایان و شتی تر چۆن شەق لەخەڵك دراوە ‌و ئەشكەنجە دراوەو سەر تراشاوە.

چوارەم : لەكۆتاییدا ناوبراو بەبێ بەڵگەو دوور لەبنەما یاسایی و پێوەرەكان تۆمەتی ئەوە بۆ یەكێتی دەبەخشێتەوە لەهەولێر دەڵێ (ئەگەر یەكێتی بیەوێ بەو كارەی پەردەپۆشی كارە تیرۆریستیەكانی خۆیان بكەن ئەوە ڕێگەیان پێ نادرێ !) ئێمە دەپرسین لەكام دادگاو بە چ مافێك جەنابیان تۆمەتی تیرۆر دەخاتە پاڵ یەكێتی ؟ ئەگەر بەڵگەیان لایە یەكێتی پەردە پۆشی كەیسێكی تیرۆری كردووە ئەی چۆن قبوڵ یان كردووەو چۆن رێگەیان داوە ؟ ئەی دەزگاكەی بەڕێزی كاری چیە ؟ ئێ خۆ بەپێ ی یاسا كاری بەدواداچون و دەستگیركردنی تیرۆریستان و ڕێگری كردن لە مەترسیەكانی تیرۆر و پارێزگاری كردن لەئاسایشی نەتەوەیی بەحیساب ئەركی دەزگاكەی بەڕێزیانە نەوەك كەیسی كێشەو دەمەقاڵێ ی نێوان دووكەس و ئەوجا هەڵكوتانە سەر خەڵك وبردنی بێ بڕیاری دادگاو لێكۆڵینەوە كردن لەگەڵی ، یان ڕەنگە هێشتا ناوبراو ئاشنای كار و ئەركەكانی دەزگاكەی نیە یان نایەوێ بیزانێ!ئێمە ئەوە ڕادەگەیەنین ناوبراو بەرامبەر ئەو وتەو لێدوانانەو تۆمەت بەخشینەوە بۆ یەكێتی و تەنانەت تۆمەت بەخشینەوە بۆ شەهید زیرەكیش كە دەڵێ چۆتە سەر خەڵك و كێشەی دروست كردوە پێویستە ئەو وتانەی بسەلمێنێ بۆ دادگاو لەبەرامبەر یاساش بەرپرسیارە و یەكێتیش جگە لە ڕێگە‌و ڕێكاری یاسایی و پەنا بردنە بەردادگا لەهەرێمی كوردستان بێت یان هەر شوێنێك بێت كە پێمان وابێت تحقیقی عەدالەت دەكا ئەو رێگایە دەگرینە بەر و چاودێر دەبین ، وەبەجۆش تریش دەبین بۆ داكۆكی كردن لەهەموو خەڵك بێ جیاوازی ئینجا ئەندامان و كادیرانی خۆمان لەهەموو شوێنێك بەتایبەتیش لەسنوری مەڵبەندی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا