ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی سوریا بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئامارەكانی حكومەتی سووریا و رێكخراوە فریاگوزارییەكان، لە سەرانسەری سووریا تائێستا بەهۆی بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانیی رۆژی دووشەمەوە هەزار و 293 كەس گیانیان لەدەستداوە و لانیكەم سێ‌ هەزار و 411 كەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاند: لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حكومەت، لە پارێزگەكانی حەلەب، لازقییە، حەما و تەرتووس، ئاماری گیانلەدەستدان بۆ 593 كەس و برینداربوونیش بۆ هەزار و 411 كەس بەرزبووەتەوە.

لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیاش لە باكووری رۆژئاوای سووریا، لانیكەم 700 كەس كوژراون و زیاتر لە دوو هەزاری دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا