تۆمەتبارێك بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شار و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

ئەمڕۆ سێشەممە15ی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسیی لێدەكرێت ئەگەر بێتو پارەی پێنەدات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان شوێنی تۆمەتبار دۆزرایەوە و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،خ، س لەدایكبووی2003) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا