بانکی ناوەندیی بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەوە کە زیاتر لە 114 ملیۆن دۆلاری نەقدییە.

بەگوێرەی خشتەی ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 213 ملیۆن و 25 هەزار و 631 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، لەو بڕە دۆلارە 114 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقدە و 98 ملیۆن و 925 هەزار و 631 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە.

لە ئێستاشدا، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە 155 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا