قوباد تاڵەبانی: حکومەت ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی بزنسی خۆیان

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ئەو گەنجانەی کە بیرۆکە و پڕۆژەیان هەیە و دەیانەوێت ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان.

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا(USAID)  سوپاسی هاوکارییەکانی ئاژانسەکەی کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش لەڕووی ناردنی راوێژکار بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ریفۆرم و چاکسازی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.

جەختی لەوەشکردەوە، حکومەتی هەرێم لەڕێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و چاکسازییەکان و هەموارکردنەوەی یاسا و رێنماییەکانەوە زەمینەیەکی باشی ئامادەکردوە تا گەنجان ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان و بە هەموو تواناشمانەوە پشتگیریان دەکەین و هەوڵیش دەدەین بازاڕی پێویستیان بۆ بدۆزینەوە.

لەبەرامبەردا شاندەکەی (USAID) پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی گەنجانی کوردستان و جەختیان کردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا