رێبوار بابكەیی: دەبوو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرایەت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، تا ئێستا هیچ پێشنیارێك یان بژاردەیەك نەخراوەتە روو دەربارەی چۆنیەتی درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا هیچ پێشنیارێك یان بژاردەیەك نەخراوەتەڕوو، لە بارەی چۆنیەتی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان، تەنانەت دانووستان و گفتوگۆش لەسەر ئەو بابەتە نەكراوە نە لەسەر ئاستی فراكسیۆنەكان و نە لە دەرەوەی پەرلەمان، دیار نیە چۆن دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتی: ئێستاش لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن لە كاتی خۆی بكرایەت پێمان وایە چەند زووش بكرێت درەنگە.

وتیشی: پێمان وایە هەڵبژاردن بابەتێك نیە بچێتە چوارچێوەی مساوەمەی هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی، دەبوو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرایەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا