حكومەت دوو مانگی دیكە بودجە دەنێرێتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم لەرێگەی وەزارەتی داراییەوە سەرقاڵی رێكارەكانی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێمەو دوای ئامادەكارییەكان دەینێرێتە پەرلەمان.

رێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، گرنگترین كاری پەرلەمان گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتییە، لەئێستاشدا ئەوان چاوەڕوانن حكومەت رێكارەكانی ئامادەكردنی بودجە تەواو بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری زۆرە دوو مانگی دیكە بودجە بگاتە پەرلەمان هەركات گەشت ئەوانیش گفتوگۆی تەواوی لەسەر دەكەن تابزانن خەرجی و داهاتی حكومەت چییە.

وتیشی، “بەهۆی بودجەوە شەفافییەت بەدی دێت و خەڵكی دەزانن پلانی خەرجی و داهاتی حكومەت چییەو چۆن داهاتەكانی كۆدەكاتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای حەوت ساڵ لە نەبوونی بودجە، لەماوەی رابردودا حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاساكە دەستپێكردو چاوەڕوان دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم كۆبونەوەی خۆی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمەوە ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا