پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەئامانجی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ كۆچی گەنجانو كەمكردنەوەی قوربانیەكانی كۆچی گەنجان پەرلەمانی كوردستان لە رێگای لیژنە پەیوەندارەكانەوە كاربۆ رێكخستنی دانیشتنێكی تایبەت بەو پرسە دەكات، هاوكات سەرۆكی لیژنهی پهیوهندییهكان ورهوهندی كوردستانیش رایدەگەیەنێت هەرچەندە ئامارێكی ورد نییە لەسەر كۆچی گەنجان بەڵام كۆچی گەنجان بەرەو زیادبوون دەچێت.
رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنی پەیوەندییەكانو رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، راگەیاند، لەماوەی رابردوودا راپۆڕتێكی وردمان لەسەر كۆچی گەنجان ئامادەكردووەو تێیدا هۆكارو چارەسەرەكانی ئەو دیاردەمان دەستنیشانكردووە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەكانی ناو پەرلەمان لەدانیشتنەكانی رابردووا لەسەر پرسی موچە ئەو گفتوگۆی ئەو بڕگەیەی دانیشتنەكەی پەرلەمان كە تەرخانكرابوو بۆ كۆچی گەنجان پەكخرا.
سەرۆكی لیژنی پەیوەندییەكانو رەوەندی كوردستانی راشیگەیاند، هەندێك لایەن نایەنەوێت پرسی كۆچی گەنجان لەپەرلەمان بخرێتە گفتوگۆوە.
وتیشی، پرسی كۆچی گەنجان پرسێكی گرنگە دەبێت دوای دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بابەتی بەموچە و هەندێك بابەتی دیكە، یەكێك لە كۆبونەوەكانی داهاتوی پەرلەمان تایبەت بكرێت بە كۆچی گەنجان بۆ هاندەرانو گفتوگۆكردن لەسەر ئەو راپۆرتەی لیژنەكەیان ئامادەیكردووە.
بەوتەی سەرۆكی لیژنی پەیوەندییەكانو رەوەندی كوردستانی، ئامارێكی راست و دروست نییە لەسەر كۆچی گەنجان لەبەر ئەوەی ئەو كەسانەی كۆچ دەكەن هیچ لایەنێك ئاگادار ناكەن و ئەوانەشی داوای ڤیزا دەكەن بەناوی گەشتكردنەوە دەچنە توركیاو دەرەوەی هەرێمی كوردستان و دواتر بەڕێگەی قاچاخ كۆچ دەكەن بۆیە لەكۆبوونەوەكانی داهاتووی پەرلەماندا ئەو پرسە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان تاوتوێ دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر پرسی كۆچی گەنجان لەگەڵ نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەیان كردووە و لە ئایندەشدا ستافی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت پانگێشتی پەرلەمان دەكەن.