داوا دەكرێت هەرێم دەست بەچاكسازی و رێكخستنەوەی داهاتەكانی بكات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتاران بەپێویستی دەزانن لەئەگەری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا، هەرێم دەست بەپرۆسەی چاكسازی بكات و كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بكات.

رێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەگەر شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ناوەند لەسەر پرسی بودجە نەگەنە رێككەوتن، ئەوا دەبێت حكومەتی هەرێم گرنگی زیاتر بەهەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی بدات و زیاتر پشت بەداهاتەكانی خۆی ببەستێت و داهاتی خاڵە سنورییەكان رێكبخرێتەوە.

وتیشی، “بۆ ئەوەی كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت و بارودۆخی دارایی باشتر بكرێت ئەوا هەرێمی كوردستان ریفۆرمێكی دارایی و ئابوری پێویستە و دەبێت ئەو هەنگاوەش بنێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بژاردەی زۆر باسكراوە بۆ لێبڕینی موچە، بەڵام حكومەتی هەرێم بەپێی داهات موچە دابەشدەكات و رەنگە رێژەی لێبڕین لە ئێستادا كەمتر بێت و لەهەندێك كاتیشدا زیاتر بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا هەرێم و ناوەند لەبارەی پرسی پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەشتونەتە رێككەوتن، ئاماژەكانیش بۆ ئەوە دەچن هەردولا بەمەرجەكانی یەكتری رازی نەبن و هاوشێوەی رابردو شاندی هەرێم بە دەستی بەتاڵ بگەڕێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا