قسە لەسەر هەرزانكردنی نرخی بەنزینە، گرانبوونی نرخی غازیشی هاتە سەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان و پیشەسازی وبازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەڵێنی پێداوم نرخی بەنزین هەرزان بكەن، بەوەی باج لەسەر هاوردەكردنی بەنزین كەم بكەنەوە.

رێبوار بابكەیی ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان و پیشەسازی وبازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوو پەیوەندیم كرد بە وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم و چەند پێشنیارێكم ئاراستەكرد بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: لە پێشنیارەكاندا داواملێكرد باج لەسەر هاوردەكردنی بەنزین كەم بكاتەوە لە بەرامبەردا نرخی بەنزین دابەزێنن، لای خۆیەوە وەزیری سامانە سرووشەتییەكان بەڵێنی داوە ئەو كارە بكات.

ئەگەرچی ئەمە تەنها پێشنیارە و هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردن لە ئێستادا دەنگۆی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان لە ئارادایە، ئەو پەرلەمانتارە وتی: بەهۆی ئەوەی سەرقاڵبووین بە هەوڵدان بۆهەرزانبوونی نرخی بەنزین ئاگاداری ئەو بابەتە نین لە رۆژانی داهاتوو بەدواداچوون دەكەین بۆ راستی و دروستی ئەو هەواڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا