هەوڵی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ بابەتێكی هەستیار دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمان بۆ كۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات كۆدەبێتەوە.

رێبوار بابكەیی ئاشكرای كرد، تەنها لەمساڵدا 14 هەزار و 500 گەنج كوردستانیان بۆ دەرەوەی وڵات جێهێشتووە.

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، “كۆچی گەنجان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و عێراقیش روو لەزیادبوونە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەكەمان داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان دەكات سەبارەت بە پرسی كۆچی گەنجان”.

بابكەیی ئەوەشی خستەروو، لیژنەكەیان راپۆرتی خۆی ئامادەكردووە و چاوەروانی وەڵامی پەرلەمانن بۆ ئەوەی كۆبونەوەی لەسەر بكەن.

خراپی دۆخی دارایی و نەبوونی دەرفەتی كاركردن هۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجانی هەرێمن و عێراقن بۆ دەرەوەی وڵات، كە زۆرجار بەهۆی خراپی رێگاو چوونیان بەرێگەی قاچاخ رووبەڕووی دۆخی نەخوازراو دەبنەوەو گیانلەدەست دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا