شاندەکەی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت نەچووەتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکرات وتی، پارتی بۆ دانوستان کردن بۆ پێکهێنانی حکومەت نەچووەتە بەغدا.

هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکرات، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، پارتی بۆ دانوستان کردن و پێکهێنانی حکومەت نەچووەتە بەغدا بەڵکو بۆ هەڵسەنگاندنی بۆچوونی لایەنەکان لەسەر ڕەوشەکە لە بەغدا چووە.

سیوەیلی وتیشی، لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو سەردانەی شاندەکەی پارتی دموکراتی کوردستان وتی” ئەو شاندە بۆ ئەوە نەچوون کە ئەنجامگیرییەک بەدەست بهێنێت بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت تەنها هەڵسەنگاندن بۆ بۆچوون و ڕەوشەکە دەکەن و دواتر دێنەوە ئەو بابەتانە دەخەنە بەدەست لایەنە کوردستانیەکان بۆ ئەوەی پێکەوە پلاتفۆرمێکی هاوبەش پێکبهێنن تا پێکەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی زۆربەی داخوازییە دەستورریەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق جێ بکرێتەوە.”

هەر لە لێدوانەکەیدا بۆ دنەگی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “شاندەکەی پارتی  گفتوگۆیان لەگەڵ زۆربەی لایەنە عێراقییەکان کردووە و ڕاوبۆچونیان وەرگرتووە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەشێوەیەکی گشتی ڕاوبۆچونی ئەو لایەنانە لەسەر پێکهێنانی حکومەت هەڵبسەنگێنن، وە ئەنجامی ئەو کۆبونەوانە لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی و لایەنە کوردستانییەکان باس بکەن، بەڵام بەداخەوە بە هۆی هێرشی ماڵی سەر کازمی گفتوگۆکان کەمێک دواکەوتوون لەکاتی خۆیدا.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا