پۆله‌تیك پرێس:
مه‌رجه‌عێكی شیعه‌كانی عێراق ڕه‌خنه له‌په‌یامه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گرێت كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2021 بڵاویكرده‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندبوو، “پێویستە دان بەوەدا بنێین کە سیستەمی حوكمڕانی دوای ساڵی (2003)، دووچاری کێشەی بنەڕەتی بووە و ناتوانێ وه‌ڵامی داخوازی و پێداویستی ئه‌م قۆناغه بێت” له‌به‌رامبه‌ردا جه‌واد خاڵسی، یه‌كێك له‌مه‌رجه شیعه‌كانی عێراق وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵحی دایه‌وه.
جه‌واد خاڵسی له‌وتاری ڕۆژی هه‌ینی وتی “سودی چییه ئه‌و قسانه له دوای 17 ساڵ بكرێن؟”.
ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی شیعه‌كان باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌وان پێشتر بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی عێراقیان كردووه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی عێراق له‌دوای 2003ه‌وه تیایدا ده‌ژی.
خاڵسی پێیوایه “گه‌لی عێراق ده‌توانێت وڵاته‌كه‌ی ڕزگاربكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی شۆڕشێكی ئیسلامی سه‌رتاسه‌رییه‌وه، كه به به‌رگریی ئاشتییانه ده‌ستپێبكات و له‌گه‌ڵیدا بایكۆتی هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی بكات”.