هەرێم مانگی رابردوو زۆرترین بڕی نەوتی بە ئیسرائیل و یۆنان و ئیتالیا فرۆشتووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی روونبین مانگی رابردوو هەرێمی كوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل، نەوتی هەناردە كردووە كە لە 30%ی نەوتەكەی بە یۆنان، لە 27% بە ئیتالیا و لە 21% ی نەوتەكەی بە ئیسرائیل فرۆشتووە.

ڕێكخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، لە مانگی كانوونی دووەمدا نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێی 20 كەشتی قەبارە جیاوە باركراوە كە بۆ حەوت وڵاتی جیا ڕۆشتووە، كۆی نەوتی باركراو لەماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە 13 ملیۆن و 970 هەزارو 479 بەرمیل، كە بەتێكڕا رۆژانە 450 هەزارو 660 بەرمیل نەوت بووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو لە مانگی كانوونی دووەمدا نەوت بەمشێوەیە هەناردە كراوە:

یۆنان: بە رێژەی 30%

ئیتالیا: بە رێژەی : 27%

ئیسرائیل: بە رێژەی 21%

ئیسپانیا: بە رێژەی: 7%

كرواتیا: بە رێژەی: 6%

رۆمانیا: بە رێژەی 5%

بولگاریا: بە رێژەی: 4%

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا