پۆلیسی دارستان: هەر کەسێک ڕاوبکات سزادەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند، هەر کەسێک ڕاوبکات بە بڕی یەک ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزادەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی کەوتنی بەفری زۆرەوە لە ماڵان و ئاوەدانییەکان نزیکدەبنەوە بەمەبەستی دەستکەوتنی خۆراک، بۆیە داواکارین کەس ڕاویان نەکات، هەرکەسێکیش ڕاویان بکات سزادەدرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاژەڵە کێوییەکان بەمەبەستی دەستکەوتنی خۆراک ڕوو لەو ناوچانە دەکەن کە ئاوەدانن و خەڵکیان تێدا دەژی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا