قوباد تاڵەبانی لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان و وەزیری كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 27_4_2023، بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە سانۆس دۆكۆس راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان و یۆریۆس یۆریانتەس وەزیری كشتوكاڵی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەی یەكەمدا لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا سەبارەت بە چۆنییەتی پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەكان و لەم چوارچێوەیەشدا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی هەرێم و بە تایبەتیش لە بواری راوێژدان بە هێزە ئەمنییەكاندا.

هەردوولا بە پێویستییان زانی هەماهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوو وڵات دروست بكرێت.

لە كۆبوونەوەی دووەمیشدا لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی یۆنان تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاكرا لە بواری كشتوكاڵدا، بە تایبەتیش جەختكرایەوە لەسەر گواستنەوەی ئەزمونی یۆنان بۆ كوردستان لەڕووی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێرییەوە.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: كوردستان ناوچەیەكی گرنگی كشتوكاڵییە و دەرفەتی لەباریش هەیە بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و داوایكرد هانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی یۆنان بدرێت بێنە كوردستان.

ئامادەیشی دەربڕی هەموو جۆرێك كارئاسانییەك بكرێت بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا