پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری دارایی عێراق كۆتایی به‌و گفتوگۆیانه هێنا كه له‌باره‌ی گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌كرا.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “شه‌رق بلومبێرگ” عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، “به‌های ئێستای دۆلار تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌مشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه”.
وه‌زیری دارایی عێراق وتیشی، “بانكی ناوه‌ندیی عێراق تا ماوه‌یه‌كی دیكه كه بكرێت نرخی دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌هێڵێته‌وه”.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا عه‌لاوی باسی له‌و پارانه كرد كه به‌نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق وبه 150 ملیار دۆلار خه‌مڵاندوویه‌تی.
هاوكات له‌باره‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراقه‌وه وه‌زیری دارایی ئاشكرایكرد، ئێستا عێراق 60 ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ره.