هاوپەیمانی فەتح سەركردەكانی كورد بەهۆكاری كێشەكان دادەنێن

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی فەتح مامەڵەی سەركردەكانی كورد بەهۆكاری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا دەزانن و ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەری رێككەوتنی هەردولا دوورە.

حەمید موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، بڕیارە لەناكاوەكانی سەركردەكانی هەرێم لەبارەی كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا نەبوونەتە مایەی شۆك، چونكە هەرچەندە هەولێر لەگەڵ دۆسییە ئابوری و سیاسییەكاندا بەوشێوەیە مامەڵە بكات و تێكەڵ بە ناكۆكییەكانی تری بكات، ئاستەنگ بۆ رێكەوتنی نێوان بەغداو هەولێر زیاد دەكات.

راشیگەیاند، ئەوەی روودەدات پرۆسەیەكی بە ئەنقەستە بۆ تێكدانی بودجەی عێراق و درێژكردنەوەی ماوەی گفتوگۆكان، كە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات و ژیانی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی گشتی.

وتیشی، “هەرێم نیازپاكی دەرنەبڕیوە بە جێبەجێكردنی بەشێك لەو بەڵێنانەی كە بەبەغدای داوە، لە هەمانكاتدا دەیەوێت دەستكەوتی دارایی دەستەبەر بكات لە بودجەدا بەبێ‌ ئەوەی راستگۆیی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بسەلمێنێت”.

ئەو وتانەش دوای ئەوە دێت، دوای چەندین كۆبونەوەی نێوانیان، بەڵام هێشتا هەرێم و بەغدا لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكانیانەوە نەگەشتونەتە رێككەوتن بەوهۆیەشەوە پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق پەكی كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا