دەربارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی نوێ دەردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند ڕێنماییەکی نوێ دەربارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە ئاماژەبەوەدەکات،” هەمواری یەکەمی ڕێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هاوردەکراو ژمارە(7)ی ساڵی 2021 پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لەیاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(6)ی ساڵی 2009 و دوابەدوای ڕێنمایی ژمارە(7)ی ساڵی 2021 و ئاماژە بە کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، بڕیاری دەرچوونی ئەم ڕێنماییانەماندا.

لە ماددەی یەکەم، هەموارکردنەوەی بڕگەی یەکەم لە ماددەی(7) لە ڕێنمایی سەرەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەخوێنرێتەوە و ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت ئەم کەموکوڕیانەی نەبێت:

-ژێر ئاوکەوتوو، سوتاو و بڕاوە نەبێت
-شاسی بڕاوە نەبێت
-تۆکمەی دەرگا یان بانی بڕاوە نەبێت
-هەموو ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات

هاوکات، لە ماددەکانی دووەم و سێیەمی ڕێنماییەکان، چەند مەرجێکی دیکەش خراونەتەڕوو.

.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا